ماڵ (کۆخ ⁄ لانە) ی کچان و چالاکی خوشک ⁄ برا ی گەورە
ماڵی کچان و چالاکی خوشک ⁄ برا ی گەورە بریتییە لە ڕێکخراوێک بەناوی ئەھیۆڵە سێتێلمێنتی کەوا ئیشدەکات لەگەل منداڵان و لاوان بەمەبەستی ئاشنابوون بەڕەگەز و و بەرجەستەکردنی ماف و یەکسانی.
ماڵی کچان ئاڕاستەی ھەموو ئەوکچانە کراوە کە تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ١٦ ساڵیدایە. ھەروەھا ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان بەزۆر شێواز ھەڵدەسەنگێنن و فرەڕەگەزی ( مەبەست لە فرەڕەگەزی ئەوکەسانە دەگرێتەوە کەوا لە ڕوخسارو شێوەی دەرەکییان و ھەست وناخیان تێکەڵەیەکە لە ڕەگەزی نێر و مێ، واتا نە بەتەواوی نێرە و نە بەتەواویش مێیە، ھەندێک جار کەسەکە خۆی بە ھیچ ڕەگەزێک لە قەڵەم نادات کە لە زمانی ئاخاوتن بە نێرەمووک ناودەبردرێت.) ڕێکخراوەکە بۆدانیشتوانی شاری تامپێرێ و ئەو منداڵ و لاوانەی(گەنج) لە قوتابخانەکانی شاری تامپێرێ دەخوێنن. ماڵی کچان ئەو شوێنەیە (جێگایی چاوپێکەوتن) کە دەکەوێتە ناوچەی پیسپەڵە.
ماڵی کچان کراوەیە لە ڕۆژانی سێشەممە ھەتا پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٥ ھەتا ١٩ ی سەرلە ئێوارە.
لەماڵی کچان دەتوانی :
ئاشنابوون بەمنداڵ و گەنجی تر و دۆزینەوەی ھاوڕیی نووێ.–
– یاریکردن بە پلەیستەیشن(ئەتاری) و یارییە کانی سەرمێز (مەبەست لەیاری سەرمێز ئەو یارییانەیە کە زیاتر لە یەک کەس بەژداری دەکات وەک ئەو یارییانەی بە کارت دەکرێت(کۆنکان) و ھەموو ئەو یارییانەی لەسەر مێز دەکرێن و لەناو پاکەتی یارییەکە کەرەستەی پێویست بە یارییەکە ھەییە).
کارە دەستییەکان وەک چنین و دورین و دەست ڕەنگینی.. ھەروەھا ھونەری وێنە کێشان. –
شانۆگەری، گۆرانی وتن، سەماکردن، پیانۆژەنین و یاریکردن.–
– گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی پێگەیشتوو. ھەروەھا گفتوگۆکردن دەربارەی ھەموو ئەو بابەتانەی خەیاڵی داگیرکردوی(وادەکات بیری لێبکەیتەوە.
لەماڵی کچان جگە لە چاکییە سەربەستەکان (ئەوخاڵانەی سەرەوە) بوونی چالاکی بەکۆمەڵ و گەشت کردن و و چالاکییە کۆمەڵایەتیەکانیش ھەیە، ھەروەھا چالاکی پشووە فەرمییەکانی ھاوین و پایز و زستان و چالاکییە جۆراو جۆرەکان. مەبەست لە چالاکی پشوەکان وەک: کاری دەست ڕەنگینی ، وەرزش، گەشتی ماوە کورت بۆ سروشتی ناوچەکە، چالاکییەکان ھەم لە کەشووھەوای کراوە و ھەم داخراو ئەنجام دەدرێن.
لەڕێگەی ڕێکخراوی خوشک و برای گەورەوە ھەموو منداڵ و گەنجانی تەمەن ٦ ھەتا ١٦ ساڵ دەتوانن خوشک یان برایەکی گەورە واتا ھاوڕێیەکی پێگەیشتوو بەدەست بھێنن بۆ ماوەی ساڵێک کەوا یارمەتیدەرییان دەبێت لە خۆشی و ناخۆشی ڕۆژانەیان.
گەر دەتەوێ بەژداری بکەیت لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە فۆڕمی بەژداریبوون پڕبکەرەوە بەزمانی
ئینگلیزی (englanniksi ) یان (Suomeksi)فینلەندی
. دەتوانین یارمەتیدەرت بین لە پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداریکردن لە سەردانیکردنت بۆ مالی کچان.
ڕێکخراوی ئەھیۆڵە بۆ ئیشکردن لەگەڵ کوڕان، ئەتوانی زانیارێت دەست بکەوێت لە ڕێگەی ئەم ناونیشانەی لاپەڕەی ئەنتەرنێتەوە
بەخێرھاتنت دەکەین بۆ چالاکییەکەمان!
ناونیشان:
Pispalan valtatie 45, 33250 Tampere
پیسپەڵەن ڤاڵتە تییێ ٤٥
٣٣٢٥٠ تامپێرێ
ژمارەی تەلەفۆن:
(بەرپرسی ڕێنیشاندەر)+٣٥٨٤٤٥٥٣٨٤٣٦
(ڕێنیشاندەری کچان)+٣٥٨٤٤٥٥٣٨٤٣٥
ئینستەگڕام:
ماڵ ی کچان لە تامپێرە@
یووتووب:
ماڵ ی (لانەی) کچان و کوڕان